برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
له‌م نامێلكه‌یه خوێنه‌ری به‌ڕێز ژماره‌یه‌ك له حه‌رامه فه‌رامۆشكراوه‌كان ده‌بینێت كه حه‌رام بونیان جێگر بوه به به‌ڵگه‌ی قورئان سوننه‌ت، وه ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه ئه‌نجام ده‌درێت له لایه‌ن زۆرێك له موسڵمانان ، خوا په‌نامان بدات.
Author: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: رۆژان ڕه‌ئوف
ئه‌م نامیلكه‌یه باس له گه‌وره‌ترین و گرنگترین بابه‌ت ده‌كات كه بریتییه له وته‌ی مه‌زنی (لا إله إلا الله)، پێگه‌ی ئه‌م وته‌یه، فه‌زڵی، پایه‌كانی، مه‌رجه‌كانی، شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانییانه‌ی، چ كاتێك سوودی ده‌بێت بۆ بێژه‌ره‌كه‌ی و چ كاتێكیش سوودی بۆی نابێت.
Author: شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: خدر نه‌ژاد كوردستانی
به‌هه‌شت جێگای خۆشی و شادییه، خوای گه‌وره بۆ به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی ئاماده‌ی كردووه كه نه هیچ چاوێك بینوێتی و نه هیچ گوێیه‌ك بیستویه‌تی و وه به خه‌یاڵی دڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه.
Author: ئه‌یوب عه‌لی قازانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز احسان برهان ا‌لدین ئاماده‌كراوه، وه باسی مه‌ناسكی حه‌ج و عومره ده‌كات هه‌نگاو به هه‌نگاو به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان...
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
قنووت ئه‌و دوعایه‌یه كه له نوێژی وه‌تردا ده‌خوێنرێت له پاش ركوع.هه‌روه‌ها ڕه‌وایه دوعای قنووت بخوێنرێت ئه‌گه‌ر موسڵمانان توشی كاره‌سات و موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تی بوون، دوعاكه ده‌خوێنرێت له پاش هه‌ستان له ركوعی كۆتایی هه‌موو فه‌رزێك له هه‌ر پێنج نوێژه‌كه، تا خوای گه‌وره ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ته لاده‌بات له‌سه‌ر موسڵمانان.
Author: ئیدریس مه‌حمود
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
Publisher: سایتی به‌هه‌شت https://www.ba8.org